Gökhan Düzyol
22 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2021
ئایدن - AA
له کەناراوەکانی سنووری قەزاکانی دیدیم و کوشئاداسی سەربە پارێزگای ئایدن، ١٠٠ کۆچبەر رزگارکران کە لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناردەریای تورکیا، دوای ئەوەی زانیاری‌یان پێدرا لەبارەی گرووپێک کۆچبەر لە بەلەمێکدا لە کەناراوەکانی قەزای دیدیم، بەهانایانەوەچوون.
کۆچبەرەکان کە ژمارەیان ٥١ کەس بوو و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا، رزگارکران.
هەروەها لە کەناراوەکانی قەزای کوشئاداسی ٤٩ کۆچبەر کە گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناردەریای تورکیاوە رزگارکران.
کۆچبەرەکان لە دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش رادەستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی پارێزگای ئایدن كران.