Hatice Özdemir Tosun
22 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2021
ئانتالیا - AA
دوای دوو مانگ لە سنووردارکردنی گەشتی ئاسمانیی لەلایەن رووسیاوە، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی گەشتیاریی رووسیا گەیشتە شاری ئانتالیا کە بە پایتەختی گەشتیاری ناسراوە.
سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن رووسیاوە لە ١٥ی نیساندا دەستی پێ کرد لە ٢٢ی حوزەیرانەوە کۆتایی هات و دوای دوو مانگ سەرلەنوێ گەشتیارانی رووسیا گەیشتنە تورکیا و شاری ئانتالیا.
فڕۆکەی سەربە هێڵی ئاسمانی تورکیا کە لە فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤا لە مۆسکۆی پایتەخت دەستی بە گەشتەکەی کرد، کاتژمێر ٠٥:٤٠ بە ١٣٢ گەشتیارەوە لە فڕۆکەخانەی ئانتالیا نیشتەوە.
گەشتیاران لە دوای دابەزینیان لە فڕۆکەکە بە بەردەم ئامێری پێوانەکردنی پلەکانی گەرمی لەشدا تێپەڕین و چوونە فڕۆکەخانەکەوە و لە دوای کارەکانی پاسپۆرت لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی پەتاکە بەرەو هۆتێلەکانیان بەڕێکەوتن.
چاوەڕوان دەکرێت لەمڕۆدا، زیاتر لە ١٢ هەزار گەشتیار بە ٤٤ فڕۆکە لە رووسیاوە بگەنە ئانتالیا.