Abdullah Shukur
20 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سەبارەت بە رووداوی تەقەکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، دوو گومانلێکراو بەو ئۆتۆمبێلەی کە لە رووداوەکەدا بەکارھێنراوە دەستگیر کران.
پارێزگای ئەنقەرە لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری ئەنقەرە، راگەیەنراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە کە تێدا ھاتووە " دوو کەس بە ناوەکانی ئەحمەد چەلیکتان و عوسمان گونداش کە کە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە دەستگیرکراون و لەپاڵ ئەمەش دەستگیراوە بەسەر دەمانچەیەکی نۆ میلیمەتری و ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لە رووداوەکەدا بەکارھێنراوە".
راشگەیەنرا کە ئەحمەد چەلیکتان و عوسمان گونداش لە یەکەمین ئیفادەی خۆیان دانیان بەوە داناوە کە ھێرشەکەیان پێکەوە ئەنجامداوە.
ئەحمەد چەلیکتان کە لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٩ی شاری ئەنقەرەیە، لەوەو پێش پێشینەی تاوانی بریندارکردنی لەسەر تۆمار کراوە و ھەڵاتوویی زیندانە، ھاوکات ئەنجامدەرەکەی دیکە کە ناوی عوسمان گونداشە لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٠ی شاری ئەنقەرەیە و ئەویش بە ھەمان شێوە پێشینەی تاوانەکانی وەک بریندارکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و ھەڕەشە و دزینی ئۆتۆمبێلی لەسەر تۆمار کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا زیاتر ئاماژە بەوەش کراوە کە "لێکۆڵینەوەی یاسایی لەسەر وردەکاری ئەنجامدانی ھێرشەکە و پەیوەندییەکانی ئەو گومانلێکرانە و گشت رەھەندەکانی ھێرشە چەکدارییەکە بەردەوامە".