Abdullah Shukur
20 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بازرگانی تورکیا بە نووسراوێک رایگەیاند کە قۆناغی یاسایی دەستیپێکردووە لەبارەی زیادکردنی باجی گومروک لەسەر ئاسن و پۆڵا لەلایەن ئەمریکاوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە بەبیرھێنراوەتەوە کە لە ١٠ی ئەم مانگە ئەمریکا باجی گومرکی بە رێژەی سەدا سەد لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم زیادکردووە کە لە تورکیاوە ھاووردە دەکرێن.
راشگەیەنرا کە لە بەرامبەر ئەم بڕیارەی ئەمریکا کە پێچەوانەی رێکخراوی بازرگانی جیھانییە، تورکیاش لە ١٥ی ئاب باجی زیاتری بە رێژەی سەدا سەد ھاویشتووەتە سەر ٢٢ کاڵای ئەمریکا کە ئەم بڕەش دەگاتە ٥٣٣ ملیۆن دۆلار بەسەر ئەمریکاوە.
ھەر لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بازرگانی تورکیا ئاماژە بەوە کراوە کە گشت ھەنگاوێک نراوە بەمەبەستی پاراستنی مافی ھەناردەکەرانی تورک لەسەر سەکۆی رێکخراوی بازرگانی جیھانی.
لە پاڵ تورکیا، وڵاتانی ھیندستان، چین، سویسرا، نەرویج، کەنەدا، رووسیا، مەکسیک و یەکێتی ئەورووپا سکڵای یاسایان لەسەر ئەمریکا لەبارەی زیادکردنی باجی گومرگ لە رێکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی تۆمار کردووە.