Sangar Hamad Azeez
20 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2018
ئەنقەرە -AA
سەبارەت بە رووداوی تەقەکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، گومانلێکراوێک لەو شارە دەستگیر کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای رووداوی تەقەکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا، تیمەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد.
راگەیەندرا کە سەبارەت بە رووداوەکەش لە ئەنقەرە کەسێک دەستگیر کراوە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کەسێک یاخود چەند کەسێکی نەناسراو دەسترێژی گوللـەیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کرد لە ئەنقەرە.