Serdar Yiğit,Cem Şan,Muharrem Cin
28 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2022
بورسا - AA
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاریی لە قەزای ئینەگۆل سەربە پارێزگای بورسا، پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و ۳٥ی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، رووداوەکە لەنێوان قەزای ئینەگۆل سەربە پارێزگای بورسا و قەزای دۆمانیچی سەربە پارێزگای کوتاهیا، روویداوە.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
پێنج کەس هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست دا، ۳٥ی دیکەش برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر.
هەریەکە لە پارێزگاری بورسا، یەعقوب جانبۆڵات و بەڕێوبەری تەندروستی پارێزگاکە، فەوزی یاڤوزیڵماز سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد و زانیارییان لە بەرپرسەکانی ناوچەکە وەرگرت.