Ömer Yasin Ergin,Ramal Abdullah Mahmood
27 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
دیاربه‌كر – AA
باران بارینی به‌خوڕ و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دیجله له دیاربه‌كر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله روون ببێته‌وه.
به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی باران بارین له سه‌رتاسه‌ری توركیا به‌راورد به ساڵی رابردوو رێژه‌ی ئاو له رووبار و ده‌ریاچه‌كان به‌رزبۆته‌وه. به هۆی مه‌ترسی روودانی لافاویشه‌وه ئاوی به‌نداوی دیجله هاوشێوه‌ی به‌نداوه‌كانی دیكه‌ی توركیا به‌ردرایه‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی روونبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله له دیاربه‌كر دوای ٣٠ ساڵ.
مامۆستا له به‌شی زینده‌وه‌رناسی كۆلێژی زانستی زانكۆی دیجله، پڕۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د كڵچ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "دوای ٣٠ ساڵ یه‌كه‌مجاره له‌و وه‌رزه‌دا ئاوی رووباره‌كه هێنده روون ببێته‌وه. پێشتر له‌و وه‌رزه‌دا ئاوی رووباره‌كه قوڕاوی و لێڵ ده‌بوو".