Zehra Aydın,Hemın Othman Mohammed
10 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
كاری ئامێرەكان له پرۆژه‌ی بناغه‌سازی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رووباری دیجله له شارۆچکەی جزیر سەر بە پارێزگای شرنەخ كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروباری دارستان و ئاوی توركیاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت ته‌واوبوو.
به پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری دارستان و ئاوی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه كاری ئامێرەكان له پرۆژه‌ی بناغه‌سازی كه له‌سه‌ر رووباری دیجله له سنووری نێوان توركیا و سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ به‌رگرتن له زیانی لافاو و داخورانی كه‌ناراوه‌كان ته‌واوبووه.
ئامێرەكانی سه‌ر به كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌ت له هه‌رچوار لای توركیاوه بۆ پرۆژه‌كه هێنران له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كاره‌كانیان ته‌واو كرد. كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه كه له ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی ته‌نده‌ر بۆی لانیكه‌م 15 ملیۆن لیره تێچووی ده‌بێت، به‌ڵام به هۆی به‌كارهێنانی ئامێرەكانی سه‌ر به كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌ت و ئامێرەكانی ئیداره‌ی ناوچه‌كه، كاره‌كه به چوار ملیۆن لیره ئه‌نجامدرا.
وه‌زیری كاروباری دارستان و ئاوی توركیا، ڤه‌یسه‌ڵ ئه‌رئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به تواناكانی دامه‌زراوه‌كه پرۆژه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوویان ئه‌نجامداوه.