Haydar Hadi,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2017
به‌غدا - AA
به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له مانگی ته‌مووزدا و نه‌بوونی كاره‌با ، گه‌نجانی عێراقی بۆ خۆ فێنككردنه‌وه روو له رووباری دیجله ده‌كه‌ن.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌غدا ده‌ژین، رۆژانه له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ روو له رووباری دیجله ده‌كه‌ن و لەوێدا هه‌م كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌م ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت خۆیان له گه‌رما رزگارده‌كه‌ن.
گه‌نجان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سكاڵا ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه‌ناری رووباره‌كه كراوه‌ته زبڵدان، هاوكات داوا ده‌كه‌ن ناوچه‌كه بكه‌نه شوێنێک بۆ پشوودان.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، هاووڵاتی ئەحمەد نوری گوتی: ''تەنیا دوو بۆ سێ کاتژمێر، کارەبامان هەیە و ئێمەش سەرەڕای ناتەندرووستبوونی شوێنەکە، بەڵام لێرەدا مەلە دەکەین و خۆمان فێنک دەکەینەوە''.
لای خۆیشییەوە هاووڵاتی زەید محەمەد ئاماژەی بەوەکرد پلەکانی گەرما ٥٠ پلەی سەدییان تێپەڕاندووە و گوتی: ''هەر کە لە کار دەگەڕێینەوە، دێنە نێو رووبارەکە. تا ئێوارە لێرە کات بەسەردەبەین و دەورووبەری رووبارەکە و ناوەکەشی پڕە لە زبڵ و خاشاک".
هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی نور حەیتەم کە باسی لەوەکرد بەهۆی گەرماوە باری تەندروستی تێکچووە، ئاماژەی بەوەکرد پلەکانی گەرما لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا زۆر لەسەرووی ئاستی ئاساییەوە بوون.
بەهۆی نەبوونی کارەباوە، هاووڵاتییە عێراقییەکان ناتوانن لە مانگەکانی هاویندا فێنککەرەوە بەکاربهێنن.
لە عێراق جار جار پلەکانی گەرما ٥٠ پلە تێدەپەڕێنن و فەرمانگەی کەشناسیی ئەو وڵاتە، هۆشداریی ئەوە دەدات کە پلەی گەرما روو لە هەڵکشانە بەڵام ئاماژە بەوەدەکرێت حکوومەت هیچ رێکارێکی لەپێناو تەندروستی دانیشتووانیدا نەگرتووەتە بەر.