ئیستانبوڵ
لە ٣٣یەمین هەفتەی خولی یانە پلە یەکەكانی تورکیادا ، یانەی بەشیکتاش بە بردنەوەی لە یانەی ئۆسمانلی سپۆر بە ئەنجامی ٣-١ بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکی تورکیا، شەوی رابردوو یانەی بەشیکتاش رووبەڕووی یانەی ئۆسمانلی سپۆر بووەوە.
یانەی بەشیکتاش توانی بە ئەنجامی ٣-١ یارییەکە بباتەوە.
گۆڵەکانی بەشیکتاش لە خولەکەکانی ٢١،١٤ و ٤٨ لەلایەن یاریزانان مارسیلۆ ئەنتۆنیۆ ٢ گۆڵ و ماریۆ گۆمێز گۆڵێک تۆمار کران.
تاکە گۆڵەکەی ئۆسمانلی سپۆر-یش لە خولەکی ٧٤ لەلایەن یاریزان پیەر بیۆ وە تۆمار کرا.
بەم بردنەوەیەش بەر لە تەواوبوونی خولەکە بە هەفتەیەک، یانەی بەشیکتاش بە کۆکردنەوەی ٧٩ خاڵ بە فەرمی بووە پاڵەوانی خولی یانە پلە یەکەكانی تورکی بۆ وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦.
بەم بردنەوەیەش بێشیکتاش بۆ ١٤مین جار لە مێژووی خۆی بووە پاڵەوانی خولەکە.
دوایین جاریش یانەی بێشێکتاش لە وەرزی ٢٠٠٨ -٢٠٠٩ توانی بە کۆکردنەوەی ٧٩ خاڵ لە سەرجەم یارییەکان نازناوی خولەکە بۆخۆی مسۆگەر بکات.