Tevfik Durul
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به گیانلەدەستدانی كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند كه هه‌وڵه‌كان درێژه‌یان هه‌یه له رێگه‌ی به‌رپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییه‌وه بۆ به‌زووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كاتێک له ده‌ره‌وه‌ی بینای كۆنسولخانهكه بووه به هۆی هێرشێكی چه‌كداریی قێزه‌ونه‌وه شه‌هید بووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه ''هه‌وڵه‌كانمان درێژه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی به‌رپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییه‌وه بۆ به‌زووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هیده‌كانمان و ئارامگریش بۆ خانه‌واده و هه‌موو گه‌لی تورك ده‌خوازین''.
نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر رێستۆرانتێك كه دیپلۆماتكارانی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێری لێ‌بوو.