Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، جۆن باس سەبارەت بە هەڵپەساردنی کاروبارەکانی ڤیزە لە تورکیا لە لایەن وڵاتەکەیەوە، رایگەیاند ''ئەمە یاساغێکی ڤیزە دژ بە هاووڵاتییانی تورکیا نییە. هەڵپەساردنی هەڵسەنگاندنی داواکارییە نوێیەکانە بۆ وەرگرتنی ڤیزە. ئەگەر بێت و ڤیزەیەکتان هەبێت کاتەکەی بەسەر نەچووبێت، هێشتا دەتوانن گەشت بۆ ئەمریکا بکەن''.
جۆن باس روونکردنەوەیەکی ڤیدیۆیی و نووسراوی لە رێگەی هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە هەڵپەساردنی پێدانی ڤیزە بەو هاووڵاتییانی تورکیا، بڵاوکردەوە.
باس رایگەیاندووە ''بۆ جاری دووەم لەماوەی ئەمساڵدا و هەفتەی رابردوودا، کارمەندێکی تورکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکەمان لە لایەن کاربەدەستانی تورکیاوە، دەستگیرکراوە''.
راشیگەیاندووە ''سەرەڕای هەموو هەڵ و تەقەلاکانمان نەمانتوانی هۆکاری دەستگیرکردنەکە، یان ئەوەی کە بابەتەکە چییە و ئەگەر بەڵگەیەک لەسەر ئەو کارمەندەمان هەبێت، بزانین. ئەو کارمەندە لە بەشێکدا کاردەکات کە چالاکییەکانی بریتیین لە بەهێزکردنی هاریکاریی لەگەڵ دامەزراوە تورکییەکاندا سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاساکان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی هاووڵاتییە تورک و ئەمریکییەکان''.
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ئەمریکا بەرلەوەی زانیاریی بدەنە تۆمەتبار یان پارێزەرەکەی، زانیاری‌یان سەبارەت دەنگۆکان داوەتە ژمارەیەک لە رۆژنامەوانان.
جۆن باس ئاماژه‌ی به‌وه كرد ده‌ستگیركردنه‌كه ئه‌و پرسیارانه‌ی وروژاندووه كه ئایا ئامانجی تێكدانی هاریكاری نێوان توركیا و ئه‌مریكایه یان نا، ئه‌گه‌ر راست بێت ئه‌وا كارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانه‌ی دامه‌زراوه دیپلۆماسیه‌كان ده‌كه‌ن ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
گوتیشی: "كارمه‌نده ناوخۆییهكانیشمان هه‌ریه‌كێكیان هاووڵاتی توركین و، ئێمه چاوه‌ڕوانین ئه‌وانیش وه‌ك هه‌موو هاووڵاتییانی دیكه‌ی كۆماری توركیا پابه‌ندی یاساكانی توركیابن. مافی ئه‌وانیشه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له به‌رپرسانی توركیا بكه‌ن كه مافی به‌رگری گونجاو و قۆناغی دادوه‌ریان هه‌بێت".
باڵیۆز جۆن باس، ئه‌وه‌یشی خستووەته‌ڕوو كه هه‌ڵپه‌ساردنی كاروباری پێدانی ڤیزه بڕیارێك نییه قه‌ده‌غه‌ی ڤیزه بێت به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی توركیا، به‌ڵكو هه‌ڵپه‌ساردنی داواكاری ڤیزه‌ی نوێیه و، گوتی: "ئه‌گه‌ر ڤیزه‌ی هه‌بێت و بخوات ئه‌وا ده‌توانن هێشتا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای ڤیزه له باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن ئه‌وا ده‌توانن داوا بكه‌ن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە ''ئەمە بڕیارێک نییە بە ئاسانی دابێتمان، بەڵکو بڕیارێکە کە بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە داومانە'' و جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ئاواتەخوازن ئەم دۆخە درێژە نەکێشێت بەڵام ناتوانن پێشبینی ئەوەش بکەن کە ماوەی چەند دەخایەنێت.