Sangar Hamad Azeez
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا جان کلود جەنکەر باسی لە بەرەوپێشچوونی تورکیا کرد لە بابەتی ئازادی ڤیزاوە و گوتی: "بۆ ئەوەی تورکیا ئازادی ڤیزا بەدەست بهێنێت دەبێت ٧٢ مەرج جێبەجێ بکات و لەم ژمارەیەش تورکیا ٦٩ بۆ ٧٠ مەرجی جێبەجێ کردووە".
لە میانی گوتارێکیدا لە ٤٠مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی گەلی ئەورووپا لە لوکسامبۆرگ، جان کلود جەنگەر باسی لە بابەتی ئازادی ڤیزای تورکیا کرد و گوتی: "بۆ ئەوەی تورکیا ئازادی ڤیزا بەدەست بهێنێت دەبێت ٧٢ مەرج جێبەجێ بکات و لەم ژمارەیەش تورکیا ٦٩ بۆ ٧٠ مەرجی جێبەجێ کردووە".
بە هەمان شێوەش راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ جەختی کردەوە لەوەی کە ئەو رێککەوتنە مۆدێڕنەی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر وڵاتەکەی و گوتی: "لەگەڵ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە چیتر مرۆڤەکان لەسەر سنووری وڵاتەکەمان نامرن و سنوورەکانمان دەپارێزرێن".
جێگەی ئاماژەیە یەکێک لەو خاڵانەی کە هێشتا تورکیا جێبەجێی نەکردووە بریتییە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن تورکیا، بەگوتەی یەکێتیی ئەورووپا، تورکیا لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هەستیارانە مامەڵەی نەکردووە.