Rewa Mahmut Hasan
29 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ ژمارەیەک رۆژنامەوانانی بیانی ئاماژەی بەچەند پرسێکی ناوخۆیی و تایبەت کرد.
سەرەتا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا تایبەت بە هەوڵەکانی تەسفیەکردنی ئەو کەسانەی لە کودەتاکەدا بەشداربوون، ئایا ئەمە کاریگەری ناکاتە سەر کاری هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا لەکاتێکدا هەندێک لایەن باس لەوە دەکەن کە کاریگەری خراپی دەبێت، چاوشئۆغڵو هەڵسەنگاندێکی لەو چەشنەی بەبێ بنەما وەسف کرد و رایگەیاند کە ئەوان تەنیا سوپایان لەو کەسانە پاککردووەتەوە کە دزەیان کردووە وهەوڵی کودەتایان داوە و گوتی: "ئەگەر دەڵێن تەنیا لەگەڵ داعش و پەکەکە و هەندێک رێکخراوی دیکەدا رووبەڕوو دەبێتەوە، بە توندی دژی دەوەستینەوە، هەڵسەنگاندنی وا قبووڵ ناکەین".
لەبارەی ئەوەی کە ئایا پاککردنەوەی سوپا لەو کەسانە نابێتە هۆی بێهێز بوونی سوپا، چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە بە پێچەوانەوە سوپا بەهێز تر دەبێت کاتێک لەو جۆرە کەسانە پاکیان دەکەیتەوە. راشیگەیاند کە ئێستا سوپایەکیان هەیە متمانە پێکراو ترە و پاککراوەتەوە لەو کەسانەی بەردەوام بیریان لە کودەتا کردۆتەوە و پلانیان بۆ داڕشتووە.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ ئەمریکادا هەنگاوی هاوبەشیان هەیە دژبە داعش وهیچ کاتێکیش تورکیا بە پێچەوانەی هەماهەنگیەکان مامەڵەی نەکردووە.