Salih Bilici,1 23
16 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرایکرد پاشگەزبوونەوە لە رێککەوتنی تایبەت بە S-400 نییە و سەبارەت بە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی کە لە ئەمریکاش دەکڕدرێت رایگەیاند "ئێمە بەڕووی کڕینی پاتریۆتدا کراوەین. بەڵام پێویستە ئەم کڕینە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان بکات. هەریەک لە بەرهەمهێنانی هاوبەش، قەرز و رادەستکردن بە زوویی، گرنگیی خۆیان هەیە. ئیدارەی ئەمریکا بە ئەرێنی لە بابەتی رادەستکردن دەڕوانێت ئەگەرچی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی هاوبەش و بابەتی قەرزەکان ناتوانن هیچ شتێک بڵێن. کارەکانمان لەسەر بنەمای ئەو بەڵێنەی کە دراوە لەبارەی رادەستکردنی S-400 لە مانگی تەمووزدا، بەڕێوەدەبەین".
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای تورکیادا بڵاوکراونەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە لووتکەی سۆچی، بە کورتی رایگەیاندووە:
- پێویستە ناوچەی ئارام لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادا بێت
"ئێمە لەم پرۆسەیەدا ژمارەیەک خاڵی هەستیارمان دەستنیشانکردووە. یەکێک لەمانە ناوچەی ئارامە. پێویستە ناوچەی ئارام لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادا بێت. ئەگەر وانەبێت ئەوا بەو مانایە دێت کە وەک تورکیا هەموو ساتێک ئاسایشمان بەردەوام لەژێر هەڕەشەدا دەبێت.
دووەم، ئێمە ناتوانین رێگە بدەین ناوچەی ئارام ببێتە جۆرێک لە قەڵغانی پارێزگاریی لە پەیەدە/یەپەگە. لەوبارەیەوە زۆر زۆر مکوڕین. لێرەدا بە دڵنیاییەوە ئەمە بۆ ئاسایشی کوردانی سووریاش پێویستە. بەڵام ئەوەی کە ئێمە دڵتەنگ دەکات ئەمەیە، زوو زوو کێشەی کورد- تورک لەبەردەمماندا قوتدەکرێتەوە. زوو زوو باس لە مافی کوردەکان دەکەن. ئێمە خەباتمان کرد لەپێناو پاراستنی مافی کوردان. رووسەکان بەشێوەیەکی ئەرێنیی لە ناوچەی ئارام دەڕوانن.
لە بازنەی دەرەوەدا رووسیا هەیە و لەبازنەی ناوەوەدا ئێمە. زۆرینەی ئەرکی پارێزگارییکردن لێرە دەکەوێتە سەر تورکیا. هەستیارییەکان سەبارەت بە بەشی ناوەوە ئیتر بە هەرچی ناو دەنێیت 'ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو' یان 'ئەو رێکخراوانەی تیرۆر دەگرنە بەر'، گرنگیی خۆی هەیە. خاڵەکانی چاودێریی سەربازییمان لە ئیدلب، ئەرکی هەستیار جێبەجێدەکەن.
"با عێراق و سووریاش بێنه ناو پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی ئاستانا"
لوتكه‌ی دواتر له توركیا میوانداری ده‌كرێت. له كۆبوونه‌وه‌كان گوتم 'با عێراق و سووریاش بێنه ناو پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی ئاستانا'. چونكه هه‌ردوو وڵات هاوسێی عێراقن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له ئاستی زۆر جیاوازدان. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه(ی توركیا، رووسیا، ئێران) پێكه‌وه كارده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه رێككه‌وتن و هێنانی ئه‌و دوو وڵاته بۆ ناو پرۆسه‌كه، پرۆسه‌كه كاریگه‌رتر ده‌كه‌ین.
(پێشنیاری دروستكردنی خاڵی چاودێری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه) ته‌نانه‌ت ته‌رخانكردنی هێزی پاراستن بۆ په‌یه‌ده، یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات گفتوگۆ هه‌ڵناگرێ. ئێمه ده‌ڵێین 'هاوبه‌شه ستراتیجییه‌كانمان با به ئه‌ركی سه‌رشانیان هه‌ڵبستن'.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه ئایا ئێران له بوونی هێزه‌كانی توركیا له خاكی سووریا نیگه‌ران نییه، ئه‌ردۆغان گوتی: "نایخه‌نه روو كه نیگه‌ران بن له‌وه به‌ڵام له گوته‌كانیاندا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت"
- ئێمه به رووی كڕینی پاتریۆتدا كراوه‌ین
گرێبه‌ستی S-400مان له‌گه‌ڵ رووسیا كردووه و بۆیه پاشگه‌زبوونه‌وه له‌وه له ئارادا نییه. ئه‌م كاره ته‌واو بووه. له‌باره‌ی پاتریۆتیشهوه ئێمە بەڕووی کڕینی پاتریۆتدا کراوەین. بەڵام پێویستە ئەم کڕینە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان بکات. هەریەک لە بەرهەمهێنانی هاوبەش، قەرز و رادەستکردن بە زوویی، گرنگیی خۆیان هەیە. ئیدارەی ئەمریکا بە ئەرێنی لە بابەتی رادەستکردن دەڕوانێت ئەگەرچی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی هاوبەش و بابەتی قەرزەکان ناتوانن هیچ شتێک بڵێن. کارەکانمان لەسەر بنەمای ئەو بەڵێنەی کە دراوە لەبارەی رادەستکردنی S-400 لە مانگی تەمووزدا، بەڕێوەدەبەین".
- هه‌نگاونانه بۆ پێش‌گرتن به ئاك پارتی
(دیارینه‌كردنی كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای توركیا له‌لایه‌ن هه‌ده‌په) هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه له پێناو ئه‌وه‌ن پێش به ئاك پارتی بگرن. ئێمه‌مانان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان هه‌ڵده‌ستین با ئه‌وانیش سه‌رقاڵی فێڵبازیهكانیان بن".