Mazın Asad,Abdullah Shukur
17 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە، ھیشام عەلی ئەکبەر عەلاوی ئاماژەی بەوە دا کە ھەڵوێستی عێراق لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە روونە و گوتیشی: دەستووری عێراق رێگە بە ھیچ رێکخراوێکی بیانی لە خاکی عێراق و بەکارھێنانی بە مەبەستی ھەڕەشەکردن بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ نادات، چونکە ئاسایشی تورکیا وەک بەشێک لە ئاسایشی عێراق دەبینین".
عەلاوی لە شاری ئەنقەرە بەشداری لە سیمینارێک لە ژێرناونیشانی "دیپلۆماسی و ئاشتی" کرد، لە بەشێکی سیمینارەکە کە بابەتی "پەیوەندییەکانی عێراق-تورکیا: ئاستەنگەکان، دەرفەتەکان و رێگەی داھاتوو" تیایدا تاوتوێ کرا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا و عێراق خاوەن پەیوەندییەکی مێژوویی دێرینن و راشیگەیاند دەشێت لە زۆرێک لە بوارەکانی وەک وزە، ئاسایش، گەشتوگوزار، پەروەردە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ھەردوو وڵات بە ھاوبەشی کار بکەن.
ھیشام عەلی ئەکبەر عەلاوی رایگەیاند عێراق لە رووی سەرچاوەی وزەوە وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئاماژەی بەوەش دا کە تورکیا ھەموو ساڵێک نەوت و غازی سروشتی لە وڵاتان ھەناردە دەکات و بۆیە رەنگە لە ئایندەدا کاری ھاوبەش لە کەرتی وزە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا زیاتر بکرێت.
ناوبراو لە بەشێکی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە شار و ناوچەکانی عێراق بە سەرکەوتوویی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگار کرا، بەڵام ھێشتا شانەی نووستووی رێکخراوەکە بوونی ھەیە و جەختیشی لەسەر گرنگی زیادکردنی ھەماھەنگی نێوان تورکیا عێراق کردەوە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا.
باڵیۆزی عێراق لە تورکیا، عەلەوی رایگەیاند کە ھەڵوێستی عێراق لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئاشکرایە و گوتیشی: "دەستووری عێراق رێگە بە ھەبوونی ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە ناو خاکەکەی نادات و رێگە نادات ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی ھەڕەشە لە وڵاتە دراوسێکانی عێراق بکات، چونکە ئاسایشی تورکیا بە مانای ئاسایشی عێراق دێت".
"عێراق دەیەوێ پەیوەندی باشی لەگەڵ دراوسێکانی ھەبێت"
عەلەوی لەبارەی گشتپرسی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ھەردوو حکوومەتی تورکیا و عێراق ھاوھەڵوێست بوونە لەمبارەیەوە و گوتیشی: "حکوومەتی تورکیا ھەمیشە پشتیوانی لە یەکپارچەیی و یەکێتی خاکی عێراق کردووە".
عەلەوی ئەوەشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە یەکپارچەیی و یەکێتی خاکی سووریا دەکات، راشیگەیاند کە لەمبارەیەوە ھاوھەڵوێستن لەگەڵ تورکیا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێتی خاکی سووریا بۆ سەقامگیری ناوچەکە گرنگە.
عەلەوی جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتی عێراق دەیەوێ پەیوەندی باشی لەگەڵ دراوسێکانی ھەبێت و لەمبارەیەوەش ھەوڵی خۆی داوە.
عەلەوی ئاماژەی بەوەشدا کە دەبێ پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حکوومەتی تورکیا و عێراق پێشبخرێ، چونکە ئەم دوو وڵاتە خاوەن زۆر خاڵی ھاوبەشن.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا باسی لە ھەماھەنگی ھەردوو وڵات لە زۆر بواری جیاواز بە تایبەتی بواری پەروەردە کرد و راشیگەیاند کە زیاتر لە پێنج ھەزار قوتابی عێراقی لە تورکیا دەخوێنن.