Murat Kaya İstanbul,Muhammed Enes Can
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
رۆژنامه‌ی Özgür Gündemی توركی، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌نگۆكانی "بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه و مامەڵه‌كردن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆرگانێكی مێدیایی په‌كه‌كه بێت" به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ په‌یوه‌ندیی به دادگای ئیستانبوڵه‌وه كرد و داوای داخستنی رۆژنامه‌ی ئۆزگور گونده‌می كرد.
دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌رانی دادگاكه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رۆژنامه‌كه‌دا ده‌ستپێكرا و به‌پێی ماده‌ی 28ی ده‌ستووری توركیا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخرا.
- روونكردنه‌وه‌ی داواكاری گشتی
له‌وباره‌وه داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌ی'مامه‌ڵه‌كردن وه‌ك ئۆرگانێكی مێدیایی په‌كه‌كه' لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رۆژنامه‌كه‌دا ئه‌نجامدراوه و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا، داواكراوه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی كۆتایی ماده‌ی 28ی ده‌ستووری كۆماری توركیا، رۆژنامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دابخرێت. داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن دادگای هه‌شته‌می ئیستانبوڵه‌وه په‌سه‌ندكراوه و له‌ڕۆژی 16ی ئابی 2016دا بڕیاردرا رۆژنامه‌ی ئۆزگور گونده‌م به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دابخرێت".