Mohammed Baqi Hussein
14 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
رۆژی یه‌كشه‌ممه 16ی نیسان، توركیا به مه‌به‌ستی ده‌نگدان به گشت‌پرسیی گۆڕانكاریی ده‌ستوور ده‌چێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
له ناوخۆی توركیادا، 55 ملیۆن و 319 هه‌زار و 222 ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر 167 هه‌زار و 140 سندوق ده‌نگده‌ده‌ن. یەک ملیۆن و 269 هه‌زار و 282 له‌و ده‌نگده‌رانه ده‌نگده‌ری نوێن و تا رۆژی ده‌نگدانه‌كه 18 ساڵ پڕده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له به‌ندیخانه‌كانیش 461 سندوق داده‌نرێت.
- كاته‌كانی ده‌نگدان
له شاره‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی توركیا كاتژمێر 7:00 ی به‌یانی بۆ کاتژمێر 4:00 ئێواره ده‌نگدان به‌ڕێوه ده‌چێت و له شاره‌كانی دیكه‌ش کاتژمێر 8:00 بۆ کاتژمێر 5:00ی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
- 10 پارتی سیاسی ده‌توانن نوێنه‌ر بۆسه‌ر سندوقه‌كان دابنێن.
به‌پێی ماده‌ی 23 لە یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ستوور، ئه‌و پارتانه ده‌ستنیشانكراون كه ده‌توانن نوێنه‌ر بۆسه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان دابنێن.
به‌وپێیه له‌گه‌ڵ پارته سه‌ره‌كییه‌كانی ئاك پارتی، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌دا هه‌ریه‌كه له پارته‌كانی ئانا وه‌ته‌ن، پارتی توركیای سه‌ربه‌خۆ، پارتی یه‌كێتیی مه‌زن، هودا پار، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن، به‌شدارده‌بن له چاودێری ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا.
بە مەبەستی دەنگدان بۆ گشتپرسی لەبارەی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکارییەکانی دەستووری تورکیا، رۆژی یەکشەممە ١٦ی نیسان هاووڵاتییانی تورکیا دەچنە سەر سندوقەکان و دەنگی خۆیان دەدەن.
لە ناوەوەی وڵات، ٥٥ ملیۆن و ٣١٩ هەزار و ٢٢٢ دەنگدەر لە رێگەی، ١٦٧ هەزار و ١٤٠ سندوقەوە دەنگەکانیان بەکار دەهێنن. لەم ژمارەیە، یەک ملیۆن و ٢٦٩ هەزار کەس تاکو رۆژی دەنگدان تەمەنیان دەگاتە ١٨ ساڵ و دەبنە دەنگدەری نوێ. لە گرتووخانەکانیش ٤٦١ سندوق دانراوە.
بەپێی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستووری کۆماری تورکیا سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی کە لە ١٨ ماددە پێکهاتووە ، ژمارەی پەرلەمانتاران لە ٥٥٠ پەرلەمانتارەوە دەکرێتە ٦٠٠ پەرلەمانتار، تەمەنی خۆکاندیدکردنیش بۆ پەرلەمان لە ٢٥ ساڵەوە دەهێنرێتە خوارەوە بۆ ١٨ ساڵ.
- هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆمار پێنج ساڵ جارێک و لە هەمان رۆژدا ئەنجام دەدرێت. سەرکۆمار پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی ناپچڕێنێت.
- ئەو پارتانەی کە دەیانەوێت پاڵێوراویان بۆ پۆستی سەرکۆمار هەبێت، پێویستە لانیکەم لە سەدا پێنجی کۆی دەنگەکانی هاووڵاتییانیان بەدەست هێنابێت، یان ١٠٠ هەزار دەنگدەر دەنگی پێدا بن.
- بەهۆی بوونی دەنگۆ لەسەر ئەوەی کە سەرکۆمار تاوانێکی ئەنجام داوە بە دەنگی نیوە کۆ یەکی پەرلەمانتاران دەتوانرێت لە پڕۆژەیاسایەکدا داوای کردنەوەی دۆسیە لەسەر سەرکۆمار بکرێت.
- سەرکۆمار جێگرانی سەرکۆمار و وەزیرەكان دادەمەزرێنێت و كۆتایی بە ئەركەكانیشیان دەهێنێت.
- دامەزراندن و لابردنی وەزارەتەکان، ئەرکدارکردن و دەسەڵاتدان بە دامودەزگاکان و دامەزراندنی دامودەزگاکان لەناو شار و دەرەوەی شار بە بڕیارنامەی سەرۆکایەتی دەردەچێت.
- پەرلەمانی تورکیا دەتوانێت بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی پەرلەمانتاران بڕیاری سەرلەنوێ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆمار بەیەکەوە بدات.
- ئەگەر پەرلەمان لە قۆناغی دووەمی سەرکۆماردا دووبارە بڕیاری هەڵبژاردنەکانی دایەوە سەرکۆمار دەتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە.
- ژمارەی ئەندامانی دادگای دەستووری لە ١٧ کەسەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ١٥ کەس.
- هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی تورکیا و سەرکۆمار بەیەکەوە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێن.