Hemn Baban
16 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
ئیدر- AA
گرده‌كانی "په‌لكه‌زێڕینه" كه دیمه‌نێكی ته‌واو سه‌رنجڕاكێش و ده‌گمه‌نی هه‌یه له پارێزگای ئیدر رۆژهه‌ڵاتی توركیا و ئه‌وه‌یش چاوی گه‌شتیارانی بیانی و سه‌ردانیكارانی ناوخۆیی بۆ خۆی راكێش كردووه.
خاكی ناوچه‌كه چه‌ندین ره‌نگ نمایش ده‌كات و ره‌نگاوڕه‌نگه، سوور، قاوه‌یی، خۆڵه‌مێشی و زه‌ردیشی تیادایه و ئه‌مه‌ش وای كردووه ناوی پهلكهزێرینهی لێ بنرێت.
گرده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌سه‌ر رووبه‌رێكی زۆر درێژ بوونه‌ته‌وه كه به هه‌زاران دۆنم ده‌بێت و ده‌كه‌وێته رۆژئاوای قه‌زای تۆزلوجا كه ناوچه‌یه‌كی سنوورییه له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا، نهخچڤان و ئێران.
ئه‌م گردانه بوونه‌ته رووگه‌یه‌كی گه‌شتیاریی گرنگ بۆ گه‌شتیارانی ناوخۆ و ئه‌وانه‌شی له وڵاتانی دیكه‌وه سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌شتیارێك به‌ناوی ئاسف ئیقبال كه له به‌ریتانیاوه سه‌ردانی توركیای كردووه ده‌ڵێت کە سه‌ری سوڕماوه له جوانی و ناوازه‌یی گرده‌كانی په‌لكه‌زێڕینه و هەروەها ده‌شڵێت "ناوچه‌یه‌كی زۆر جوانه، زۆر دڵخۆش بووین كه سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌مان كرد و چووینه سه‌ر گرده‌كان و به‌پێی لێره رۆیشتووین، ره‌نگه جارێكی دیكه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه".
ئه‌و گه‌شتیاره ئه‌وه‌شی گوت كه له لای دۆست و هاوڕێیه‌كانی باس لە ناوازه‌یی ناوچه‌كه ده‌كات.
هه‌رچی گه‌شتیاری رۆمانییه، فیلیپ كاتالینا سه‌رسوڕمانیی خۆی بۆ دیمه‌نه جوانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌كه ده‌ربڕی و گوتی: "له راستییدا ئه‌م ناوچه‌یه‌م خۆش‌ویست، ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم سه‌ردانی بكه‌مه‌وه".
گرده‌كانی په‌لكه‌زێڕینه ناوچەیەکی گه‌شتیارییه و گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی وه‌رزش و وێنه‌گرتنن له سروشتدا.