Günay Nuh,1 23
23 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2020
ئه‌رده‌خان – AA
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه رووی ده‌ریاچه‌ی چڵدر له نێوان هه‌ردوو پارێزگای ئه‌رده‌خان و قه‌رس ده‌یبه‌ستێت ئه‌مه‌ش دیمه‌نێكی دڵڕفێن به ناوچه‌كه ده‌به‌خشێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران كاتێكی خۆش له‌وێ به‌سه‌ربه‌رن.
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه ٤٥ كیلۆمه‌تر له شاری ئه‌رده‌خان-ه‌وه دووره و له‌ئێستادا رووی كه‌ناره‌كانی ده‌ریاچه‌كه به‌ستوویه‌تی.
گه‌شتیاران چێژێكی زۆر ده‌بینن له‌وه‌ی به‌سه‌ر رووی ده‌ریاچه‌كه‌دا ده‌ڕۆن و خلیسكه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر رووی به‌ستووی دهریاچهكهشدا قوم قوم چای ده‌خۆنه‌وه.