ئەنقەرە
رێوڕەسمی ماتەمینی نۆیەمین سەرکۆماری تورکیا سلێمان دەمیرێل لە مزگەوتی کۆجەتەپەی شاری ئەنقەرە، بە بەشداری بەرپرسانی دەوڵەت بەڕێوە چوو.
ھاوکات بە درێژای رێوڕەسمەکە رێوشوێنی ئەمنی توند لە ناوچە گیراوەتەبەر.
پێشئەنجامدانی نوێژی مردوو، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھەروەھا یانزدەمین سەرکۆماری تورکیا، عەبدوڵا گول و سەرۆکی پەرلەمان جەمیل چیچەک ھاتنە نێو مزگەوتەکە.
ھاوکات لە دوای ئەنجامدانی نوێژی ھەینی، ھاووڵاتیان بۆ ئەنجامدانی نوێژی مردوو، لە دوای تەرمی دەمیرێل وەستان.
جێگەی باسە ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی دەوڵەت و ھاووڵاتیان لە رێوڕەسمەکەدا بەشدار بوون.
لە دوای ئەمەش بە ئۆتۆمبێڵی سەربازی تەرمی دەمیرێل بەرەو زێدی خۆی، شاری ئیسپارتە بەڕێ کرا.