Mesut Varol,Sayim Harmancı,Yahya Sezgin,Şener Toktaş,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
وان - AA
له پارێزگاكانی به‌دلیس، وان، مووش و هه‌كاری به هۆی به‌فر و سه‌رماوسۆڵه‌وه رێگای 296 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن گه‌وره شاره‌وانی وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی به‌فره‌وه رێگای هاتوچۆی 179 ناوچه داخراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن پارێزگای هه‌كاری-یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی خراپی ره‌وشی كه‌شوهه‌واوه رێگاوبانی پێنج گوند و 11 كێڵگه‌ی سه‌ربه ناوه‌ندی شار و له شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤا ریگاوبانی شه‌ش گوند و 20 كێڵگه داخراون.
له مووش به هۆی به‌فره‌وه رێگای هاتوچۆی نۆ گوند و 22 كێڵگه كه داخرابوون كرانه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی 20 رۆژه ریگای گوندی ئوچئێڤلهر داخراوه.
له ناوچه‌كه‌دا كه ئاستی به‌فر گه‌یشتووه‌ته 10 مەتر تیمه‌كان له رێگای به‌كارهێنانی پێنج گرێده‌ر و شۆفڵه‌وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه و ئامانجیانه له ماوه‌ی 2-3 رۆژدا ئه‌و ریگایانه بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له مووش به هۆی به‌رده‌وامی بارینی به‌فره‌وه كه له دوێنێ شه‌وه‌وه درێژه‌ی هه‌یه رێگای 120 گوند به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه و تیمه‌كانیش ده‌ستیان به‌كاركردووه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگا داخراوانه.
هاوكات به هۆی بارینی به‌فر و بوونی ته‌مێكی زۆر له به‌دلیس رێگاوبانی 44 گوند داخراون و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌یان.