Önder Altınal,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
وان - AA
به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنج بۆ مێژوو و جوانی سروشتی ده‌ریاچه‌ی وان، له‌م سه‌رما و سۆڵه‌یه‌ی زستاندا له كه‌نار ده‌ریای مۆلاكاسمی شارۆچكه‌ی توشبا چالاكی مه‌له‌وانی رێكخرا.
له ناوچه‌كه‌دا كه پله‌ی گه‌رما دابه‌زیوه بۆ چوار پله‌ی ژێر سفری سەدی، سروشت دۆستان له‌سه‌ر به‌فره‌كه كه‌مێك وه‌رزشیی له‌ش گه‌رمكردنیان ئه‌نجامدا و سه‌مایان كرد، پاشان وه‌ك سه‌هۆڵ له ئاوه‌كه‌دا مه‌له‌یان كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی وه‌رزش و لاوانی پارێزگاكه، له‌و چالاكییه‌دا دۆینه و ماسی پێشكه‌ش به مه‌له‌وانان كرد.
سه‌رۆكی شاره‌وانی توشبا، فه‌وزی ئۆزگۆكچه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخه‌ن كه له هه‌موو وه‌رزێكدا ده‌تواندرێت بچیته ده‌ریاچه‌ی وانه‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یان رێكخستووه.