Özkan Bilgin,Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
وان - AA
هاووڵاتییان له شارۆچكه‌ی ئه‌رده‌میت سەربە پارێزگای وان له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریاچه‌ی وان كه بهئهستووریی 10 سانتیمه‌تر به‌ستوویه‌تی، بێ گوێدانه مه‌ترسییه‌كان راوه‌ماسی ده‌كه‌ن.

به هۆی دابه‌زینی زۆری پله‌كانی گه‌رماوه، شه‌وی رابردوو ئه‌و شوێنانه‌ی كه تیایاندا ئاوی شیرین تێكه‌ڵ بە ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان ده‌بێت، به‌ستوویه‌تی.

كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریاچه‌كه له نزیك گه‌ڕه‌كی كۆشك به‌ستوویه‌تی و رۆژانه راوچییه‌كانی ماسی، به ته‌ور سه‌هۆڵه‌كه كون ده‌كه‌ن و بێ گوێدانه مه‌ترسییه‌كان، راوی ماسی ده‌كه‌ن.
هه‌ندێكیان به قولاپ و هه‌ندێكیان به تۆڕ راوده‌كه‌ن و تۆڕه‌كه له شه‌وه‌وه داده‌نێن و به‌یانیان كۆیده‌كه‌نه‌وه.

مه‌ناف گوله‌ش هاووڵاتییه‌كه و له‌باره‌ی راوكردنی ئه‌م وه‌رزه‌وه ده‌ڵێت، "كه‌مێك مه‌ترسیداره، به‌ڵام بۆ ئێمه زۆر خۆشه".
سینان شالڤان-یش ده‌ڵێت، "به‌تایبه‌تی كۆتایی هه‌فته ده‌ریاچه‌كه قه‌ره‌باڵخییه‌كی زۆری پێوه ده‌بینرێت".
