پەرلەمانی تورکیا
بەگوێرەی چەند بەڵگەیەکی نووسراو، لەیەکەمین خولی پەرلەمانی تورکیا (ساڵی ١٩٢٠) بەزمانی کوردی گفتوگۆ کراوەو لەپرۆتۆکلی دانیشتنەکانی ئەوکاتەدا وشەی کوردی تۆمارکراون.
زمانی کوردی لەدوای حەوت مانگی یەکەمی دانیشتنەکانی پەرلەمان، بەکارھێنراوە.
وشەو رستەی کوردی لەژمارە ١٠٦ رۆژنامەی وەقایعی تورکیا لەساڵی ١٩٢٠ تۆمارکراوە، بەشێک لەپەرلەمانتاران بەکوردی قسەیان کردووە.
ئەم نموونانە بەکارھێنراون " ھەڤاڵانی بەڕێز ئەگەر ئێوە بچنە کوردستان ئەوا نابینن ٨%ی خەڵک بەتورکی قسە بکەن، ٩٥%ی خەڵکەکەی نازانن بەزمانی تورکی بنووسن"
ھەروەھا ئەوانەیش نووسراون " بەڕێزان فەرموون دانیشن، ھەڤاڵانی بەڕٍێز"
بەدەرکەوتنی ئەو بەڵگانە، کۆتایی دێ بەو مشتومڕانەی لەو بارەیەوە دەکرێن کە ئایا لەپەرلەمانی تورکیا زمانی کوردی بەکارھێنراوە یان نا.