پەرلەمانی تورکیا
وا بڕیارە لیژنەی گشتی پەرلەمانی تورکیا ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ ئەم مانگە کۆبێتەوە بۆ گۆڕینی ئەو ناوانەی لە چوارچێوەی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن ھاتبوون.
لەو پاکێجەی رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی ٢٩ی ئەیلولی رابردوو ئاشکرایکرد، بڕیاردراوە ناوی ئەسڵی بنرێتەوە لەو گوندو ناوچانەی پێشتر گۆڕدراون، ھەروەھا ناوی چەندین زانکۆ بکرێنەوە بەناوەکانی پێشوویان.
ئەردۆغان رایگەیاند: ئەو شارانەیش کە لەلایەن دەوڵەتەوە پێشتر ناوەکانیان گۆڕاوە، وەزارەتی ناوخۆو لایەنە پەیوەندیدارەکان رادەسپێردرێن کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی ناوە ئەسڵییەکانیان.
نزیکەی تەواوی شارو شارۆچکەو گوندەکانی ناوچە کوردییەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا ناوەکانیان گۆڕاوەو ناوی تورکییان لێنراوە.
پەرلەمانی تورکیا رۆژانی ٣٠ و ٣١ گەنگەشەی ئەو پرسە دەکەن و دەخرێتە دەنگدانەوە کە پەسەند بکرێ یان نا.