Burcu Çalık Göçümlü
09 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا رایگه‌یاند له میانی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا، زیاتر له ١٠٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری توركیا وه‌رگیراوه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له ماڵپه‌ڕی covid19asi.saglik.gov.tr وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاو كراونه‌ته‌وه كه سات به سات زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، تا كاتژمێر ١٣:٤٠ی ئه‌مڕۆ، ٥٠ ملیۆن و ٨١٧ هه‌زار و ٨٥٤ دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه، ٣٩ ملیۆن و ٤٨٣ هه‌زار و ٥٤٧ دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه وه‌رگیراوه. به‌مه‌یش له‌گه‌ڵ دۆزه‌كانی دیكه به تێكڕایی تا ئێستا، ١٠٠ ملیۆن و دوو هه‌زار و ٦٢٥ دۆز وه‌رگیراوه.
به‌پێی ستراتیجیه‌تی نیشتمانیی ڤاكسینی كۆرۆنا كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی دامه‌زراوه‌ی زانستیی توركیا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جێبه‌جێی ده‌كات له ١٤ی ته‌مووزه‌وه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین له توركیا ده‌ستی پێ كرد و سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كه بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌كار هێندرا و له‌ئێستاشدا، پرۆسه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كار ده‌هێندرێت كه تازه‌پێگه‌یشتوون و پیشه‌ی دیكه‌یان هه‌یه.