Mustafa Çavuş,123
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
سامسون – AA
له سنووری پارێزگای سامسون، ١٢ کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراق-ن، به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه تیرۆر لە ئاسایشی پارێزگای سامسون له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان له شارۆچكه‌كانی ئیلئادم، جانیك و ئاتاكوم، ١٢ کەسیان ده‌ستگیركرد کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراق-ن، به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
تیمه‌كان ژماره‌یه‌ك ئامێری دیجیتاڵیشیان له ماڵی تۆمه‌تباران دۆزییه‌وه.