Recep Bilek
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
سامسون – AA
شه‌ش هاووڵاتیی عێراقی به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له شاری سامسون ده‌ستگیركران.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشانی دیاریكراو له هه‌ردوو ناوچه‌ی ئیلكئادم و ئاتاكوم ئه‌نجام دا.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، شه‌ش هاووڵاتیی عێراقی به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیر كران.
هەروەها ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و ئامێره دیجیتاڵیانهدا گیرا كه له ماڵی تۆمه‌تباراندا دۆزرابوونه‌وه.
دوای ئەنجامدانی پشكنینی ته‌ندروستی بۆ تۆمه‌تباران، ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.