Muhammed Boztepe,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
كه‌شتییه‌ك له ده‌ریای ره‌ش لە سنووری پارێزگای سامسون ژێرئاوكه‌وت. دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌كان وه‌رگیران له‌باره‌ی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتییه‌ك كه ئاڵای پانامای بەرزکردووەتەوە، پرۆسەی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن ده‌ستپێكران و چوار كه‌س له ستافی كه‌شتییه‌كه رزگاركران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد دوای ئه‌وه‌ی له دووری 77 میل له كه‌ناراوه‌كانی سامسون ئاماژه وه‌رگیرا له‌باره‌ی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتییه‌ك كه ئاڵای پانامای بەرزکردبووەوە، پرۆسەی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن به دوو به‌له‌م، سی هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌یه‌ك له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریاوه ده‌ستپێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه چوار كه‌س له ستافی كه‌شتییه‌كه رزگاركراون و كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن درێژه‌ی هه‌یه.