Seval Güler,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
11 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ئه‌ركی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئیسماعیل قاره‌مان، كه له 26ـه‌مین قۆناغی یاساداناندا له 22ی تشرینی دووه‌می 2015 ده‌ستیپێكرد و، 22ی تشرینی دووه‌می 2017 كۆتایی دێت، له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.
سبه‌ینێ تۆماركردنی ناوی كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستپێده‌كات و، كاته‌كانی نیوه شه‌وی پێنج شه‌ممه، 16ی تشرینی دووه‌م كۆتایی دێت.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی توركیا، له قۆناغێكی یاساداناندا دووجار هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
ماوه‌ی ئه‌ركی ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م خول هه‌ڵده‌بژێردرێن دوو ساڵه، ئه‌وانه‌ی بۆ دووه‌م خول هه‌ڵده‌بژێردرێت سێ ساڵه. به‌ڵام به‌هۆی گۆڕینی ده‌ستووره‌وه ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی بۆ چوار ساڵ كه‌مكرایه‌وه و، ماوه‌ی ئه‌ركی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه بۆ خولی دووه‌م هه‌ڵده‌بژێردرێت دوو ساڵ ده‌بێت نه‌ك سێ ساڵ.
هه‌روه‌ها به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، كاندیدانی پێش ته‌واوبوونی واده‌ی سه‌رۆكی ئێستا ده‌ست پێده‌كات و، له ماوه‌ی پێنج رۆژدا دیوانی سه‌رۆكایه‌تی دیاریده‌كرێت و ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و، هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نهێنیی ده‌بێت.
له دووه‌م ده‌نگدانی یه‌كه‌مدا دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌ندامان (367) پێویسته و، له ده‌نگدانی سێهه‌مدا به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان (276) ده‌بێت.
ئەگەر لە دەنگدانی جاری سێیەمدا دەنگی نیوە کۆ یەک بەدەستنەهێندرا، دەنگدانی چوارەم لەنێوان ئەو دوو پاڵێوراوەی زۆرترین دەنگی ئەو دەنگدانەیان بەدەستهێناوە ئەنجام دەدرێ و کێیان زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا ئەو بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێ.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان پێنج رۆژ دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریکردنی پاڵێوراو تەواو دەبێ.
پێدەچێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە دانیشتنی پەرلەمان لە ٢٩ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێ. ئەگەر لە گەڕی یەکەمدا سەرۆک هەڵنەبژێردا ئەوا گەڕی دووەم و سێیەم لە هەمان رۆژدا ئەنجام دەدرێ.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ماوەی هەڵبژاردنەکە پاڵێوراوان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دێنە بەرباس.
بریکارانی سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە ئەنگین ئاڵتای، ئۆزگور ئۆزەل و ئەنگین ئۆزکۆچ رایانگەیاند پەرلەمانتاری بازنەی ئیزمیری پارتەکەیان، زەکەریا تەمیزەل داواکاری پێشکەشی دیوانی سەرۆکایەتی کردووە.
هەدەپەش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەرلەمانتاری بازنەی هەکاری، سەلما ئرماک کە هێشتا لە زیندانە پاڵێوراوی پارتەکەیانە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان.
تاکو ئێستا ئاک پارتی و مەهەپە پاڵێوراوی خۆیان رانەگەیاندووە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان.
دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەندامانی دیوانی سەرۆکایەتیش دیاری دەکرێن.