Mücahid Eker,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
11 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری توركیا-ئه‌مریكا، ئه‌كیم ئاڵپتهكین، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و بانگه‌شه خه‌یاڵیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، مایکڵ فلین، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركدا گفتوگۆیان كردووه سه‌باره‌ت به رفاندنی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن" ئامانج لێی زیانگه‌یاندنه به توركیا.
سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی لە رۆژنامەی ۆوڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکیدا بڵاوکراونەتەوە، كه ده‌ڵێن "له‌نێوان فلین و کوڕەکەی و هه‌ندێک لە کاربەدەستی تورک‌دا گفتوگۆیه‌ك كراوه بۆ رفاندنی سەردەستەی فەتۆ گولەن بۆ دەرەوەی ئەمریکا لە بەرامبەر ١٥ ملیۆن دۆلاردا و، دادوەری دەسەڵاتی تایبەت، رۆبەرت مولەرەوە کە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی رووسیا دەکات، لێپێچینەوە لەو کۆبوویەوەیە كردووه" ئاڵپتهكین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا.
ئاڵپتهكین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه خۆی رێكیخستووه به‌دڵنیاییه‌وه بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه و، گوتی: "له ماوه‌ی رابردوودا پێداگرانه خۆم له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه به‌دوورگرت كه له‌باره‌ی كهسایهتیمهوه بڵاوده‌كرانه‌وه، به‌ڵام به نیگه‌رانیه‌وه ده‌بینم هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندنی به‌ڕێز كه دیاره خزمه‌ت به‌كێ ده‌كه‌ن درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
ئاڵپتەکین ئاماژەی بەوە دا کە هەموو جۆرە هەواڵانە خەیاڵاوین و تاکە مەبەستیان زیانگەیاندنە بە کۆماری تورکیا، گوتی: "بەداخەوە دەبینم ئامانجیانە لە وڵاتەکەمان بەو درۆیانە بگەنە خەونە سیاسییەکانیان. گومانم لەوە نییە رۆژێک راستییەکان دەردەکەون و لەو قۆناغەدا کە درۆکان بۆ رای گشتیی دەردەکەون شەرم دایان دەگرێ".
رۆبەرت کێڵنەر لە روونکردنەوەیەکدا ئەو بانگەشانەی بە درۆ خستەوە کە سەبارەت بە بریکاردارەکەی، مایکڵ فلین لە رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکیدا، بڵاوکراونەتەوە و بانەگەشەکانی بە ''درۆ و زۆر قێزەون'' لە قەڵەمدا.
لە هەواڵەکەی ۆوڵ ستریت جۆرناڵدا ''ژمارەیەک کەسایەتیی نزیک لە لێکۆڵینەوەکە'' وەک سەرچاوەی زانیارییەکان باسکراون، بەڵام سەبارەت بەو سەرچاوەیەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوە بانگەشە بۆ کراوەکەی نێوان فلین و کاربەدەستان و خاوەنکارانی تورکیای درکاندووە، هیچ زانیاریەکی بەرجەستە بڵاونەکراوەتەوە.
دەگوترێ بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە دەنگۆیانە لە میدیاکانی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانیانە لە روانگەی هاوسەنگی سیاسیی.
ئەو گرووپانەی لە ئەمریکا لە دژی تورکیا کاردەکەن کە فەتۆ لەسەروویانەوە دێ، لە پاڵ دژایەتیکردنی پڕۆسەی یاسایی لە تورکیا کەلوپەل و سەرچاوەی ئابووری جیدی بۆ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خەڵک و هەڵمەتەکانی پڕوپاگەندەکردن دەگوازنەوە.