İzzet Mazi,İrfan Aydoğdu,Zekeriye Şimşek
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
كلیس - AA
ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له عه‌نتاب و كلیس به هۆی نه‌خۆشی و ته‌مه‌نه‌وه نه‌یانتوانی بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، له‌ڕێگه‌ی سندوقی گه‌ڕۆكه‌وه ده‌نگیاندا.
نزیكه‌ی 130 ده‌نگده‌ر له شاری كلیس كه نه‌یانتوانیوه بچنه سه‌ر سندوقه‌كان، له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا له‌ڕێگه‌ی سندوقی گه‌ڕۆكه‌وه ده‌نگیاندا.
عهیوش ئۆزجانی ته‌مه‌ن 85 ساڵ كه له‌وڕێگه‌یه‌وه ده‌نگیداوه، خۆشحاڵیی ده‌ربڕی كه توانیویه‌تی ده‌نگ بدات.
عەیوش ئۆزجان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به هۆی نه‌خۆشییه‌وه ژیانی له‌ناو جێگادا به‌سه‌رده‌بات و گوتی: "خوا لێیان رازیبێت، زۆر له‌و خزمه‌تگوزارییه رازیم. تا ئه‌مڕۆ له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا ده‌نگمداوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگم نه‌دایه نیگه‌ران ده‌بووم. خوا لێتان رازیبێت، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان دێنه به‌رده‌ممان".
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌سه‌ر داواكاریی ده‌نگده‌ره نه‌خۆشه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگده‌ر له نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گواسترانه‌وه بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان.
مه‌ریه‌م تاشی ته‌مه‌ن 83 ساڵ له شارۆچكه‌ی نیزیپ سەربە پارێزگای عه‌نتاب، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ڕێگه‌ی سندوقی گه‌ڕۆكه‌وه ده‌نگیدا. حوسه‌ین تاشی كوڕی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "خۆشحاڵین به‌و خزمه‌تگوزارییه".
حوسەین تاش گوتیشی: "پێشتر دایكم و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون یان ده‌نگیان نه‌ده‌دا، یان بهسهختییهكی زۆر ده‌چوونه ئه‌و خوێندنگایه‌ی ده‌نگیان لێده‌دا. ئه‌مڕۆ له سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا، هاووڵاتییان به‌ئاسانی ده‌نگده‌ده‌ن. سوپاسی به‌رپرسانمان ده‌كه‌م".