Hemın Othman Mohammed
11 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
وان - AA
بەھۆی سەختی سەرماوسۆڵە لە شاری وان، بۆری عەمباری ئاوی شارەکە کە بەرزیەکەی ٢٠ مەترە تەقیوە و، ئاوە چۆڕاوەکەی بەستوویەتی و وەک قەڵایەکی سەھۆڵینی لێھاتووە.
لە وان پلەی گەرما لە شەودا = بۆ ٢٠ پلەی ژێر سفر دابەزیوە و بەو ھۆیەشەوە بەشێک لە ئاوی گۆماو، رووبار و تاڤگەکان بەستوویەتی.
بەھۆی سەختی سەرما و سۆڵەوە، عەمباری ئاوی ناوچەی ساریکۆی شارۆچکەی ئۆزاڵپ بەستوویەتی و بووە بە سەھۆل.
بۆری عەمباری ئاوی شارەکە کە بەرزیەکەی ٢٠ مەترە، بەھۆی سەرماوسۆڵەوە بۆریەکانی تەقیون و ئاوە چۆڕاوەکەی بەستوویەتی و وەک قەڵایەکی سەھۆڵینی لێھاتووە.