Mazın Asad
11 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2017
پەرلەمانی تورکیا - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی پێشنیاری گۆڕانکاری دەستوور کە لە لایەن ئاک پارتییەوە پێشنیار کراوە، سەردانی پەرلەمانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەھەپە کەماڵ کڵچدارئۆغڵو کۆبووەوە.
یڵدرم سەردانی پەرلەمانی کرد و سەرەتا لەگەڵ ھەندێک لە پەرلەمانتارانی پارتەکەی کۆبووەوە و دواتر لە ھۆڵی پەرلەمان سڵاوی لە پەرلەمانتارانی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن کرد.
دواتر یڵدرم چووە لای کورسی کڵچدارغڵو و بۆ ماوەیەک لەگەڵ ناوبراو گفتوگۆی کرد.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پرسی ماددەی یەکەمی پێشنیاری گۆڕانکاری دەستوور، یڵدرم لە لای کڵچدارغڵو ھەڵسا و چووە لای پەرلەمانتارانی پارتەکەی.