Selma Kasap
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونه‌وه تا ئێستا، تێگه‌یشتنی سوپا و گه‌ل جوانترین نموونه‌ی پێشكه‌شكردووه و گوتی: "سوپاس و رێزی بێ كۆتایی ئاراستەی گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و خێزان و كه‌سوكاری سه‌ربازانی سوپای توركیا ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و پشتگیری و متمانه‌ی نیشانیانداوه."
دیمه‌نی سه‌ردانه‌كه‌ی خولوسی ئاكار بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووری شارۆچكه‌ی ره‌یحانڵی سه‌ر به پارێزگای هاتای له‌چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سنووره‌كه‌دا، له پێگه‌ی سوپای توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی یوتیوب بڵاوكرایه‌وه.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وه‌ك له‌ڕابردوودا ئه‌نجامیانداوه، ئه‌مڕۆش هه‌موو فیداكارییه‌ك له پێناو نیشتمان و گه‌لدا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافی به‌رگری لهخۆكردنی شه‌رعیدا ئه‌و هێزه‌ی له‌ده‌ستیاندایه به‌كاریده‌هێنن و گوتی: "ئامانجی ئێمه لێره‌دا تیرۆریستانه. تا تیرۆریستێك بمێنێت، به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌باتمان له‌دژیان و له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی دواین تیرۆریستدا ئه‌ركی ئێمه كۆتایی دێت".