Nurhan Çorlu
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه وه‌رگیراوه، سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان شه‌وی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجامداوه.
هه‌ردوو سه‌ركرده له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به سووریا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا له‌باره‌ی دواین سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌فریقا زانیاری ئاڵوگۆڕكراوه و دۆخی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتیش له سووریا تاوتوێكراوه.
ئه‌ردۆغان و ماكرۆن له‌باره‌ی بڕیاری ژماره 2401ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، هاوڕابوون له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌كاندا بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه و گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی به دانیشتوانی ناوچه‌كه.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسی له لووتكه‌ی سێقۆڵیی توركیا، رووسیا و ئێران كرد كه بڕیاره له مانگی ئایاری داهاتوودا له ئیستانبوڵ ببه‌سترێت و رایگه‌یاند، وه‌ك له كۆنگره‌ی سۆچی بڕیاری له‌سه‌ردراوه، كۆمیته‌ی ده‌ستوور داده‌مه‌زرێنرێت و ئه‌وه‌ش هاوكارده‌بێت له قۆناغی جنێڤدا.
هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دان به دیالۆگی نێوانیان و ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه له عه‌فرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت دژی تیرۆر، هاوكارده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی بۆ ناوچه‌كه.