Hemın Othman Mohammed,
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچیدا 237 كه‌س شه‌هید بوون، له به‌رامبه‌ردا 34 ناپاك كوژراون.
له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، یڵدرم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی دەزگاکانی راگه‌یاندن كۆبووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم باسی له‌وه كرد كه له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی دا 237 كه‌س شه‌هید بوون، دوو هه‌زار و 191 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. له به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی ئه‌و ناپاكانه‌ی به كوژراوی ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتوون 34 كه‌س بوون.
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا 18 هه‌زار و 756 كه‌س ده‌ستگیركراون.
گوتیشی: "تا ئیستا تێكڕا 59 هه‌زار و 467 كارمه‌ندی حكوومی له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی له نێو هێزه چه‌كداره‌كاندا له‌سه‌ر كار لابراون سێ هه‌زار و 73 کەسە، كه هه‌موو پله‌كانی گرتووه‌ته‌وه هه‌ر له جهنهراڵهوه تا ئەفسەر".
یڵدرم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له كار دوورخراونه‌ته‌وه هه‌موو پله و مافێكی سه‌ربازیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و ته‌نیا مافی خانه‌نشینیان ماوه و گوتیشی: "كاتێک تیرۆریستی پله‌داربوون، ئێستا بوونه‌ته تیرۆریستی بی پله".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم، باسی له‌وه‌ش كرد كه تا ئه‌مڕۆ پاسپۆرتی 55 هه‌زار و 987 كه‌سیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش 14 هه‌زار و 780 پاسپۆرتیان له‌جۆری گشتیی، 38 هه‌زار و 703یان له‌جۆری سه‌وز، دوو هه‌زار و 109 پاسپۆرتیان له‌جۆری ره‌ساسی یان پاسپۆرتی خزمه‌ت بووه و 386 پاسپۆرتیشیان دیبلۆماسی بوون.