Mustafa Bikeç
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2018
بورسا-AA
سه‌رۆكی گشتیی هودا پار زه‌كه‌ریا یاپجیئۆغڵو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون بۆ سه‌ر عه‌فرین گوتی، "له راستیدا، تورکیا له‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌كه‌كه شه‌ڕ ناكات. چونكه ئه‌وان هێزی ره‌شی ئه‌مریكان. سه‌ربازی ئه‌مریكان".
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پارته‌كه‌ی لهبورسا، یاپجیئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا رایگه‌یاند کە بناغه‌ی كۆنگره‌كه‌یان بریتییه له، "مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر ته‌رازووی دادپه‌روه‌ری تێكبچێت، هاوسه‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ش تێكده‌چێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر ته‌رازووی دادپه‌روه‌ری به‌ڕاستی نه‌خوێنێته‌وه، ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی نامێنێت. سته‌م سه‌ربكه‌وێت، برایه‌تی تێكده‌چێت، برایه‌تی تێكبچێت، پێكه‌وه‌ژیان نامێنێت و ته‌نها به گوته ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیان نه‌مێنێت، ئه‌و كاته ئێوه ده‌كه‌ونه له‌رزه".
یاپیجیئۆغڵو باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کرد و گوتی: "ئێمە لەسەرەتاوە گوتمان. خۆزگە پێویست بە ئۆپەراسیۆنی عەفرین نەبووایە. خۆزگە دۆخەکە بەم جۆرە نەبوایە. بۆچی ئۆپەراسیۆنی عەفرین دەستیپێکرد؟ گوایا ئەمریکای هاوپەیمان، دەڵێت، 'من سوپایەکی ٣٠ هەزار کەسی لە سەر سنوور دروست دەکەم'. بەرپرسانی حکوومەتەکەمان هەڵسان و دانیشتن. گوتیان ئەمە چی دۆستایەتییەکە. ئەمە چی هاوپەیمانییەتییەکە؟ دۆست لەگەڵ دۆستدا ئەمە دەکات؟ مەیکەن، گوتیان ئەمە مەکەن، ئەگەر کردتان، دێین و لێی دەدەین. چوونە عەفرینەوە. ئێمەش ئەو رۆژە گوتمان. لەراستیدا تورکیا لەوێ لەگەڵ یەپەگە و پەکەکە شەڕ ناکات. چونکە ئەوان هێزی رەشی ئەمریکان. سەربازی ئەمریکان. ئەی ئەمریکا مەشقی پێکردن و چەکی پێدان. ئامانجی نیشاندان و گوتی بڕۆن بیپێکن. ئەوانیش چوون و لێیاندا.ئێستاش تورکیا دەڵێت، 'ئێمە ئەندامی ناتۆین. هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمریکاین. ئێمە دۆستین. هەرکاتێک ئەمریکا ئەم پشتگیرییەی بڕی، کێشەکە چارەسەر دەبێت. تا ئەمریکا هاوکاری بکات، کێشەکان بەردەوام دەبن. هەتا ئەمریکا پشتگیری بکات کێشەی ناوچەکە بەردەوام دەبێت'. رۆژی رابردوو گوتەبێژی حکوومەت لە یۆزگات گوتی کێشەکە چیە. کێشەکە پشتگیری ئەمریکایە بۆ ئەوان. ئێمە لەسەرەتاوە گوتمان کێشەکە ئەمریکا خۆیەتی".