بە ھۆی شەڕ و نا ئارامی لە سودانی باشوور، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەرێگەی ھێلی ئاسمانیی تورکیاوە چەندین خەڵکی وڵاتەکەی لە جوبای پایتەختی سودانی باشوورەوە، گوازتەوە بۆ ئەنقەرە.
یەکێ لە کاربەدەستانی باڵوێزخانەی تورکیا لە سودانی باشوور لەگەڵ ٢١ کەسی دیکەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان، بەو جۆرە باسی رەوشی ئەو وڵاتە کرد: "باڵوێزخانەکەمان تائێستا کار دەکا، بەڵام تەنیا پێنچ – شەش کاربەدەست و ئاسایشپارێزی لێماوە. رەوشی ئارامی و سەقامگیری سودانی باشوور بە گشتی باشە بەڵام لە ھەندێک ناوچە شەڕی ناوخۆ بەردەوامە. یەکەمجار شەڕی ناوخۆ لە جۆبای پایتەخت دەستپێکرد و دوایی لە باکووریشدا تەشەنەی سەند. تائێستا شەڕ لە باکوور و ھەندێک شارەکانی دیکەی سودانی باشوور بەردەوامە."