Hemın Othman Mohammed
14 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2016
له شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا كه پێی ناوه‌ته شه‌شه‌مین ساڵیه‌وه، دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن په‌نا بۆ ئامێری په‌یوه‌ندی بێ ته‌ل ده‌به‌ن بۆ خۆپاراستن له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د.
له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا، به‌شێكی زۆری هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنی جێگیر و مۆبایل كار ناكات، له‌به‌رئه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی له رێگه‌ی ئامێری بێ ته‌له‌وه په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌یان ناوه‌ندی بێ ته‌لیان دامه‌زراندووه.
هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه، له رێگه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له كات و شوێنی هه‌ڵسانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی فڕۆكه‌كان لێیانه‌وه هه‌ڵده‌فڕن و بۆ كوێ ئاڕاسته ده‌كرێن، به‌مه‌ش هه‌وڵی رزگار كردنی ژیانیان ده‌ده‌ن.
بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه به‌ر هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، سوورییه‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر حه‌شارگه‌كانی ژێر زه‌وی، یان شوێنه‌كانیان ده‌گۆڕن.
به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێری بێ ته‌لانه تا راده‌یه‌ك قوربانیانی هێرشه ئاسمانیه‌كانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێرشی ئاسمانی چڕیان له‌سه‌ره زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له ماڵ، شوێنكار و ناو ئۆتۆمبێله‌كانیاندا ئامێری بێ ته‌ل هه‌یه، كه له‌سه‌ر شه‌پۆلی دیاری كرا‌و دانراون.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ناوه‌نده بێ ته‌لانه ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌یانه‌وه بانگه‌واز ده‌كرێت بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستی به‌په‌له‌یان به خوێنه، له‌گه‌ڵ ئاراسته كردنی تیمه‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش، هه‌روه‌ها بانگه‌وازكردن بۆ ئه‌مبوڵانس و پێداویستی دیكه.
هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی محه‌مه‌د مه‌ندیل ئهبوبهحر، كه له ناوه‌نده بێ ته‌له‌كاندا كار ده‌كات، سه‌باره‌ت به گرنگی رۆڵی ئه‌و ناوه‌ندانه له‌سه‌ر ژیانی سووریه‌كان بۆ ئانادۆڵو دوا و گوتی: "له ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندا، هه‌ر له ناوچه‌ی ده‌رعای باشووری سووریای سنووری ئوردنه‌وه تا ناوچه‌ی عەزازی سنووری توركیا ناوه‌ندی بی ته‌ل بوونیان هه‌یه. هه‌ركاتێک له حومس فڕۆكه‌یه‌كی رووسی یان رژێم هه‌ڵسێت، له ناوه‌ندی ئه‌وێوه زانیاری به ناوه‌ندی حه‌ما ده‌درێت، له‌وێشه‌وه ده‌درێت به ئیدلب، له ئیدلبیشهوه ئه‌و زانیارییه ده‌درێته حه‌له‌ب، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كاتی هه‌ڵسان و ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه و هه‌مووان لێی ئاگادار ده‌بن".
ئهبوبهحر، باسی له‌وه كرد كه تۆڕه‌كه‌یان تۆڕێكی مه‌ده‌نیه و گوتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیمان به گرووپی سه‌ربازییه‌وه نییه. ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رده‌ستماندایه ده‌گه‌یه‌نینه هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن".