İlkay Güder,Muhammed Ali Toruntay
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند "لەمیانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، ٤٧ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە لایەن ٢٧ فرۆکەی جەنگییەوە خاپوور کران".
له راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، ئەوە وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه کە رۆژی شه‌ممه 20ی كانوونی یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی تیرۆرستانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش، سوپای توركیا له باكووری رۆژئاوای عه‌فرین ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونی ده‌ستپێكردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه کە ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌پێی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆرستیه‌كان و رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی به‌رگری له‌خۆكردن و رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ته‌نها پێگه و سه‌نگه‌ر و ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان ده‌كرێنه ئامانج و هه‌ستیاری نیشانده‌درێت تا كه‌سانی سڤیل و بێ‌تاوان زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، نه‌توانراوه ته‌رمی ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی 23ی كانوونی دووه‌م له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه بهێنرێنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رده‌وامیی پێكدادان و ناله‌باریی كه‌شوهه‌واوه.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راشیگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا تاکو ئێستا ٢٨٧ چەکداری رێکخراوەکانی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش کوژراون.
لە راگەیەنراوەکەدا جهختیشكراوهتهوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه وه‌ك چۆن پلانی بۆ دانراوه به‌رده‌وامه.