Sarp Özer
08 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه له باكووری سووریا دژبە ئامانجه‌كانی تیرۆر به‌ڕێوه ده‌چێت، 12 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كوژران.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات، كه له 24ی ئابی رابردوودا، له باكووری سووریا به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی مه‌ترسیی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی سنوور و، پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستی پێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه و پێی ناوه‌ته 77مین رۆژییه‌وه.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، دوێنێ دووشەممە گرووپه‌كانی هێزی ئه‌ركی تایبه‌ت كه لەچهكدارانی ئۆپۆزسیۆن پێكهاتوون، كۆنترۆڵی به‌شێكی به‌رچاوی گونده‌كانی بولهیقاح، شێخ جه‌راح، تال باتال و ئهلشهرقیان كرد. له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌و رۆژه‌شدا حه‌وت چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن بریندار بوون، 11 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژران و، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ته‌قێنرانه‌وه.
سوپای توركیا، بۆردومانی 57 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و ئامانجێكی هێزه‌كانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده‌ی كرد و، له ئه‌نجامدا چه‌ند حه‌شارگه، سهنگەری جه‌نگیی، ناوه‌ندی ده‌ركردنی فه‌رمان و چه‌ك و ئۆتۆمبێل له‌ناوبران.
له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا له ناوچه‌ی تال جورژی، چه‌كداریكی تیرۆریستیی داعش كوژرا و، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویش ته‌قێنرایه‌وه.
له‌و ناوچانه‌ی له تیرۆریستانی داعش پاككراونه‌ته‌وه، 20 بۆمبی ده‌ستكرد به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو له‌ناوبران. له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا، 36 مین و هه‌زار و 463 بۆمبی ده‌ستكرد له‌ناوبراون.
له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌ستی پێكردووه، نزیكه‌ی هه‌زار و 440 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كۆنترۆڵكراوهتهوه.