Sarp Özer
18 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا، رایگه‌یاند كه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین كه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه، كاره‌كانی گه‌ڕان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و بۆمبه ده‌ستكرده‌كان درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕیی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاند "له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین كه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه، كاره‌كانی گه‌ڕان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و بۆمبه ده‌ستكرده‌كان درێژه‌ی هه‌یه. رۆحی شه‌هیده‌كانمان شاد بێت".