Kerem Kocalar,1 23
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
کلیس – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، سوپای تورکیا ئەو شوێنانەی تیرۆریستانی لێن تۆپباران کرد کە چەند سەربازێک لەوێ شەهید بوون.
یەکەکانی تۆپهاوێژ کە لە هێڵی سنووری کلیس-هاتای جێگیرکراون دوای دیاریکردنیان ئامانجەکانی پەیەدە/پەکەکە لە ناوچەی چیای دارمک تۆپباران کرد و ئامانجەکانیان بە تەواوی پێکا.
لە شەوەوە ماوە ماوە دەنگی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکە دەبیسترێت و دووکەڵی بەرزەوەبوو لە گوندەکانی سەرسنوور لە پارێزگای کلیس دەبیرنێت.
هەروەها رەوانەکردنی سەرباز و ئامێر و کەلوپەلی سەربازی بۆ ناوچەکە بەردەوامە.