Mazın Asad
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
باتمان - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان فەرماندەیی ١٤ی بنکەی سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی، بەسەرکردەوە.
ئەردۆغان دوای بەشداریکردنی لە شەشەمین کۆنگرەی ئاک پارتی لە شاری باتمان، سەردانی فەرماندەیی ١٤ی بنکەی سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کرد.
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەک ھەڵگر جۆری Bayraktar TB2 زانیاری لە بەرپرسان وەرگرت و واژووی خۆی لەسەر فڕۆکەیەکی بیفڕۆکەوان کرد.
لە سەردانەکەیدا ھەریەک لە جێگرانی سەرۆکوەزیران، مەھمەت شیمشەک و فیکری ئشک و وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی، فاتمە بەتول سایان کایا و بەڕێوەبەری تەکنیکی مەکینەی بایکار، سەلجوق بایراکتار یاوەری ئەردۆغان بوون.
دواتر ئەردۆغان و شاندە یاوەرییەکەی لە بەردەم فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەک ھەڵگردا، وێنەیەکی یادگارییان گرت.