Sarp Özer
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا لە رێگەی دوو مانۆڕی سەربازییەوە کە یەکێکیان درێژەی هەیە، تواناکانی خۆی لە بواری ئاسمانیی و دەریاییدا نماییش دەکات. لەدوای مانۆڕی زستانەی کە تیایدا سەربازانی هێزە وشکانیی، دەریایی و ئاسمانییەکان بەشدارییان کرد، "مانۆڕی نیشتمانی شین" کە لە هەمان کاتدا لە هەریەک لە دەریای رەش، ئیجە و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت، تایبەتمەندیی دوو گەورەترین مانۆڕیان هەیە کە لە ماوەی رابردوودا ئەنجامدراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، "مانۆڕی زستانەی یەکگرتووی هاوبەش-٢٠١٩" کە یەکێکە لە چالاکییەکانی سوپای تورکیا، بەردەوامیی هەیە.
لەو مانۆڕەدا کە سەربازانی سەربە هەریەک لە فەرماندەیی وشکانیی، ئاسمانیی و دەریایی و سەربازانی وسەربە هێزە تایبەتەکان بەشداریی دەکەن، هەشت وڵات بە سیفەتی "بەشدار" و حەوت وڵات بە سیفەتی "چاو‌دێر" بەشدارن. لەنێو ئەو وڵاتە دۆست و هاوپەیمانانەی کە ژمارەیان ١٥ وڵاتە و بە ٢٥١ سەرباز بەشداریی دەکەن، هەریەک لە ئازەربایجان، بۆسنە و هەرسک، قەتەر، شانشینی یەکگرتوو، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بوونیان هەیە.
لە مانۆڕەکەدا کە لەژێر سەرپەرشتی فەرماندەیی فەیەلقی نۆدا بەڕێوەدەچێت، هەر لە هێلیکۆپتەر هێرشبەرەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە تا فڕۆکە جەنگییەکان، زۆرێک لە پێداویستییەکانی سوپا بەکاردەهێنرێن.
به‌و چالاكییه كه گه‌وره‌ترین مانۆڕی زستانه‌یه له ماوه‌ی رابردوودا، ئامانج ده‌سته‌به‌ری هاریكاری و هه‌ماهه‌نگییه، له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی توانای جووڵه له قوڵایی به‌فر و سه‌رماوسۆڵه‌ی تونددا، په‌ره‌دان به هاوكاتكردنی بۆردومان و مانۆڕ و كارپێكردنی سیستمه‌كانی سه‌ركردایه‌تی-كۆنترۆڵ له هه‌لومه‌رجه‌كانی زستاندا.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی مانۆڕه‌كه‌دا، پلاندادهنرێت پێشانگای پیشه‌سازی به‌رگری دابنرێت.
سه‌ربازانی سوپای توركیا، دوای مانۆڕی زستانه به مانۆڕی ماڤی وه‌ته‌ن له ده‌ریادا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن.
ئه‌و چالاكییه كه گه‌وره‌ترین مانۆڕی هێزی ده‌ریایی ده‌بێت تا ئێستا له رۆژانی 27ی شوبات-هه‌شتی ئادار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مانۆڕه‌كه كه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له مێژوویی كۆماری‌دا گه‌وره‌ترین مانۆڕی ده‌ریایی ده‌بێت.
له‌و مانۆڕه‌دا كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان و كه‌شتییه‌كانی پشتیوانی، سیستمه‌كانی ده‌ریایی-ئاسمانیی، یه‌كه‌كانی كه‌نارده‌ریا، تیمه‌كانی SAT و SAS، هێزه‌كانی وشكانیی، هیزه‌كانی ئاسمانیی و سه‌ربازانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا به‌شداری ده‌كه‌ن.