İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشدارییکردن لە چوارەمین لووتکەی سێقۆڵیی سەبارەت بە سووریا، سبەینێ سەردانی شاری سۆچی رووسیا دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە ئەردۆغان لە چوارەمین لووتکەی سێقۆڵیی سەبارەت بە سووریا کە بە بەشداریی هەریەک لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە سۆچی بەڕێوەدەچێت، بەشداریی دەکات.
له لووتكه‌كه‌دا چاو به كاره هاوبه‌شه‌كاندا ده‌خشێندرێته‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا لە پێناو چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی سووریا له پلاتفۆرمی ئاستانا.
پێده‌چێت سهركۆمار ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كان له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا جگه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران هه‌روه‌ها تاوتوێی ته‌وه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌ش بكات به جیا له‌گه‌ڵ پوتین و روحانی.