Coşkun Ergül
17 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند کە له نێوان ساڵانی 2014-2018دا، 10 هه‌زار و 771 كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ئیجه‌دا خنکاون كه ته‌مه‌نیان لە نێوان سێ مانگی، شه‌ش مانگی تا 60 ساڵی و 70 ساڵیدا بووە.
له میانی دانیشتنی گشتیی په‌رله‌مانی توركیادا، سوله‌یمان سۆیڵو وتارێكی پێشكه‌شكرد و سه‌باره‌ت به به‌شه بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ساڵی 2019 وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند کە له نێوان ساڵانی 2014-2018دا، 10 هه‌زار و 771 كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ئیجه‌دا خنکاون كه ته‌مه‌نیان لە نێوان سێ مانگی، شه‌ش مانگی تا 60 ساڵی و 70 ساڵیدا بووە.
سوله‌یمان سۆیڵو باسی له‌وه كرد، داعش و په‌كه‌كه له دێرازۆر مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن و گوتی:
"ئه‌وه‌ی فه‌تۆ، داعش، په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌ی دامه‌زراندبێت، ئه‌وه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكده‌دات، من ده‌مه‌وێت باسی كرۆكی ئه‌مه بكه‌م. له‌ئێستادا له دێرازۆر داعش و په‌یه‌ده و په‌كه‌كه، مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن. ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی نهێنی ته‌ماشای ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ده‌كات و لێره‌وه چاوه‌ڕوانی به‌شی خۆی ده‌كات. ئه‌مه زۆر روونه. تا ئه‌م تابلۆیه نه‌بینین، نه ده‌توانین توركیا رزگاربكه‌ین، نه ده‌توانین ته‌ماشای بابه‌ته‌كانی به‌رده‌ممان بكه‌ین".