Ekip
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو بەر لە کۆبوونەوەی ئاسایش، ژمارەیەک روونکردنەوەی دا.
لەمیانی روونکردنەوەکانیدا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند "لە میانی دوازدە مانگی رابردوودا، ١٤٣ هەزار و ٣٩٤ ئۆپەراسیۆنی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدراون کە لە ئەنجامدا، ٢١ هەزار و ٩٤٧ کەس دەستگیرکراون".
سولەیمان سۆیڵو گوتی: "لەمیانی دوازدە مانگدا، ٩١ هەزار و ٢٩٧ ئۆپەراسیۆن بۆ سەر پەکەکە، ٣٨ هەزار و ٧٢٥ بۆ سەر فەتۆ، دوو هەزار و ٤٨٣ ئۆپەراسیۆن بۆ سەر داعش و ٦٥٥ ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رێکخراوە تیرۆریستییە چەپڕەوە توندئاژۆکان ئەنجامدراون".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند "له یەک ساڵی رابردوودا، ٤٠ ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌پڕه‌وی توندئاژۆ، هه‌زار و ٤٥١ تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خراون و ٣٣٦ داعش‌یش ده‌ستگیركراون".
وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە شه‌هیدبوونی دوو سه‌رباز له دێرسم، گوتی: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو روونكردنه‌وه‌كان ئه‌وانه‌ی هه‌لیان ده‌ستكه‌وتووه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات كردیان بۆ ئه‌وه‌ی زیان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بگه‌یه‌نن و تێگه‌یشتنێك لای رای گشتیی بڵاوبكه‌نه‌وه گوایا؛ قاره‌مانان و رۆڵه‌كانمان له هه‌لومه‌رجی نه‌گونجاوی وه‌رزدا ده‌به‌ینه ئۆپەراسیۆن".
سولەیمان سۆیڵو هەروەها گوتی: "ئەو جلوبەرگ و کەلوپەلانەی لەبەری سەربازە شەهیدبووەکاندا بوون، جلوبەرگ و کەلوپەلگەلێکن کە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە بەکاریان دەهێنێت و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان بەتایبەتی بۆ دۆخی تایبەتی و سەرمای سەختی زستان بەرهەمهێنراون".
وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگەیاند "هه‌ست به به‌رپرسیارێتیمان ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه. من وه‌ك وه‌زیر و هاوڕێیانمان له نزمترین یهكهكانیشدا هه‌موومان به‌رپرسیارین. به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به‌و بهرپرسیارییهتییهمان. ده‌ستبه‌جێ چاودێرانمان راسپارد. ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن".